بەراورد بە دوێنێ لەئێستادا نرخى زێڕ لە بازارەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى بەجۆرێک هەر مسقاڵێک زێڕ بەبڕى پێنج هەزار دینار دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٦ هەزار و ٨٩٢ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٦٩ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٦ دۆلار و ٨٩ سەنتە و بەوەش بەراورد بەدوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى پێنج هەزار دینار دابەزى.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ هەزار دینارە.
ئ.م