لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٤٨ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٤ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى زیاتر لە دوو دۆلار دابەزى.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٦ هەزار و ٣٢٦ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٧٥١ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٦ دۆلار و ٣٣ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى یەک هەزار دینار بەرزبوەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٩ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٩ هەزار دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٨٦٠ لیرەى تورکى.
ئ.م