لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخى بەرمیلێک نەوت بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ بە بڕى زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٢٩ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە٨١ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بەیانى ئەمرۆ نرحى بەرمیلێک نەوت بەبڕى زیاتر لە دوو دۆلار بەرز بوەوە.
لە مانگەکانى ڕابردوودا نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوى تۆمارکرد و لەو چوارچێوەشدا ڕۆژى ٩ى ئازار نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ١٣٠ دۆلارى تێپەڕاند، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى ١٢ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت.
جێگەى ئاماژەیە، ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیىووە، بەڵام لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان پێچەوانەى جیهان نرخى سوتەمەنى بە گشتى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوە کردووە.
ئ.م