ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوت لە جۆرى برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٥٧ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٠ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین نرخى نەوتە لەمساڵدا تۆمار بکرێت.
لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا نرخى بەرمیلێک نەوت بۆ ٧٠ دۆلار دابەزى، بەڵام چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستى تۆمارکرد.
ئ.م