ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوت لە جۆرى برێنت بە ٨٨ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ١٠ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٦ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین نرخى نەوتە لەماوەى ساڵى ڕابردوو و ئەمساڵیشدا تۆمار بکرێت.
ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوى تۆمارکردووە.
نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان و هەرێمدا بەمشێوەیەیە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار ١٠٣ دۆلار و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٣٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٩ دۆلار و ١٢ سەنتە بەوەش نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى چوار هەزار دینار بەرزبوەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ هەزار دینارە
ئ.م