لە بازاڕەكانی جیهانیدا بەرمیلێك نەوت بە زیاتر لە ١١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە ماوەكانی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین كردووە.
ئەمڕۆ، نرخی نهوتی خاو له بۆرسهی جیهانی بهرمیلێك نهوتی برێنت به ١١٠ دۆلار و یهك سەنت و بهرمیل نهوتی خاوی تێكساسیش به ١٠٤ دۆلار و شەش سەنت مامهڵهی پێوهدهكرێت.
لە ساڵی ڕابردووەوە، بەهۆی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیاوە نرخی بەرمیلێك نەوت ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاندووە و هەندێك جار گەیشتووەتە ١٣٠ دۆلار.
ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە، محەمەد سەعدون، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بەبازارکردن لە سۆمۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: ئێمە لە چوارچێوەی نرخێکی بەرزدا بازارکردن لەنەوت دەکەین، هەروەها تا ئێستا بەرزترین داهاتمان بەدەستهێناوە لە مێژووی هەناردەی نەوتی عێراق، کە نزیکەی ١١ ملیار دۆلار بووە لە مانگی ڕابردوودا و پێشبینی دەکەین، بەمجۆرە بەردەوامبێت.
لەبارەی پێشبینییەكانیانەوە بۆ نرخی نەوت، بەڕێوەبەری توێژینەوەی بەبازارکردن لە سۆمۆ وتی: ئاماژەکان نیشان دەدەن کە نرخی نەوتی جیهانی ئەمساڵ لە ١١٥ دۆلار دەمێنێتەوە، ههندێك كۆمپانیاش پێشبینیان كردووه نرخی بەرمیلێك نەوت بگاته ١٥٠ دۆلار.
س.س