بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ١١٦ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخى بەرمیلێک نەوتی خاویش بە ١١٤ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ١١٦ دۆلار هەشت سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ١١٤ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى بەرمیلێک نەوت بە بڕى زیاتر لە شەش دۆلار بەرزبوەوە.
ماوەى نزیکەى مانگێگە نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوى تۆمارکرد و لەو چوارچێوەشدا ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا ١١٦ دۆلارى تێپەڕاند، کە ئەوەش بەرزترین نرخى نەوتە لەماوەى ئەمساڵ و ساڵى ڕابردووش‌دا تۆمارى کردبێت.
لە ڕۆژى ١٨ ى شوباتیشدا برۆنۆ جان ریچارد ئیتوا، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت “ئۆپیك” ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووى ڕێکخراوەکەیاندا به‌رهه‌مهێنه‌ران گفتوگۆ له‌سه‌ر توانای زیادكردنی به‌رهه‌مێنانی نەوت ده‌كه‌ن و به‌م نزیكانه‌ش نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ١٠٠ دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت.
ئ.م