نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و نزیک بوەوە لە ٦٥ دۆلار کە ئەوەش تۆمار کردنی نرخێکی پێوانەییە لە ساڵی ڕابردوودا.
ئەمڕۆ نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت بەرزبوەوە بۆ ٦٤ دۆلار و ٣٨ سەنت، نرخی یهك بهرمیل نەوتی خاوی ئهمریكیش گەیشتە ٦٠ دۆلار و ٥٠ سهنت، کە ئەو نرخانەش بەرزترین نرخە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت.
لەساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت، بەشێوەی بەرچاو دابەزیی و بەڵام لە ناوهڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵەوە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
ک.س