نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا داشكانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەشێویەك لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بەرمیلێك نەوت ١٠ دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٢ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەكاتێكدا ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٣٩سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمرییکیش (تەکساس) ئەمڕۆ، بە ٦٨ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەكاتێكدا ڕۆژی ٢٤ مانگە بە ٧٨ دۆلار و ٧٢سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای هەنگاوەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا و بەرهەمهێنانی ڤاکسین، نرخی نەوت بەرزبویەوە و مانگی ڕابردوو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێت گەیشتە زیاتر لە ٨٥ دۆلار.
س.س