کەمێک لەمەوبەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٨٥ دۆلاری تێپەڕ کرد یەکەم جارە لەم ساڵدا ئەو نرخە تۆمار بکات.
پێگەکانی چاودێری بازاڕی نەوت و سوتەمەنی لەجیهان بڵاویانکردەوە کەمێک لەمەوبەر نرخی نەوتی برێنت ٨٥ دۆلاری تێپەڕ کردووە و نەوتی ئەمریکیش گەشتووەتە ٨٢ دۆلار، ئەم نرخە مەوەی زیتر لە کاتژمێرێکە لە نزیکیدا یاری دەکات.
هۆکاری بەرزبونەوەی نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەویە کە قەبارەی نەوتی یەدەکگراوی ئەمریکا ڕوی لە کەمبوون کردووە و بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا قەبارەی نەوتی کۆگاکرا لەو وڵاتە ١.١ ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوو کەمیکردووە.
هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخەکە ئەوەیە کە شارەزایانی بازاڕی نەوت ئاماژە بەوە دەکەن کە خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە ساڵی ٢٠٢٢ رۆژانە بەبڕی ٨٤٠ هەزار بەرمیل زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
ها-غ