بهرزبوونهوهی نرخی خۆراك و پێداویستییه سهرهتاییهكان له ئێران بهردهوامه و دوابەدوای نرخی نان، نرخی هێلكە و مریشك و گۆشت لە ئێراندا بەرزبووەوە و بەپرسانی ئەو وڵاتەیش هۆكارەكەی بۆ هەبوونی كێشە لە بڵاوكردنەوەیدا دەگێڕنەوە.
وەزارەتی كاروباری حكومەتی ئێران پێشبینی دەكات، نرخی چوار ماددەی خۆراكیی دیکە بەدەر لە ئارد و نان لە چوارچێوەی بەرنامەی نوێی یارانەیی “هاوكاری” حكومەتدا بەرز ببێتەوە و وەزیری پیشەسازیش داوا لەگەڵ دەكات، لەم ڕۆژانەدا هۆشیار بن و خۆیان بە دووربگرن لە بەرزبوونەوەی نرخەكان.
ماڵپەڕی ئیسنا بڵاویكردەوە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری كاروباری حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ لە وتووێژێكدا ڕایگەیاندووە، لە بەرنامەكانی چاكسازیی یارانە، نرخی مریشك، هێلكە، شیر و ماست و ڕۆن گۆڕانیی بەسەردا دێت و هیچ كەلوپەلێكی تریش نابێـت نرخەكانیان بەرز بكرێتەوە.
هاوكات لەگەڵ وتەكانی وەزیری كاروباری ئێراندا، ماڵپەڕی ئیقتصاد ئۆنلاین بڵاویكردەوە، نرخی هەر كلیۆگرامێک مریشك بە ٦٤ هەزار تەمەن و نرخی هەر تەبەقێک هێلكە بۆ ٩٨ هەزار تەمەن بەرز بووەتەوە.
لەسەر گرانبوونی چەند ماددەیەكی خۆراكیی ڕەزا فاتمی ئەمین، وەزیری پیشەسازی دڵنیاییداوە، كەلوپەل و ماددە خۆراكییەكانی وەكو هێلكە و مریشك و شیر و ماست و پەنیر بەئەندازەیەكی زۆر لە وڵاتدا بوونی هەیە و هۆكاری گرانییەكەیانی بۆ درووستبوونی كێشە لە بڵاوكردنەوەیدا گێڕاوەتەوە.
س.س