بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ فرۆشتنی حه‌واڵه به بازرگانان و هاورده‌كاران، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی.
بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئامادەیی خۆی بۆ فرۆشتنی حەواڵە بە بازرگانان و هاوردەکاران راگه‌یاند، كه بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێك ١٤٦ هەزار دیناری عێراقی وه‌ربگرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ١٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ١٦٩ هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه.
ئ.م