هەینی, 1 ماي 2020 – 13:21 ڕۆژنیوز – سلێمانی
https://youtu.be/702MJkMw0Cw”>
ئەمڕۆ، لە باخچەی کرێکاران لە شاری سلێمانی، یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی بەرز ڕاگرت.
“بە گەڕخستنی پارەی پاشەکەوتی کرێکاران بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە خزمەتی کرێکاراندا” دورشمی ئامادەبووان بوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییشدا چالاک ڕەئوف بەڕێوبەری سەندیکای کرێکارانی شاری سلێمانی، ڕاگەیەندراوی یەکێتی سەندیکاکان خوێندرایەوە، کە چەند داواکارییەکی تێدا هاتبوو:
-هێنانی کرێکاری بیانیی لە لایەن خاوەنکار و کۆمپانیاکان سنوردار بکرێت و سەندیکای کرێکارێکاران ئاگادار و هەماهەنگ بن بە مەبەستی تۆمار و زانیاری تەواو و شێوازی گرێبەست بە ئامانجی داکۆکیی لە مافەکانیان.
ـ لە کاتی پێدانی مۆڵەتی کارکردنی جۆراوجۆر بە کۆمپانیاکان و گرێبەستی کار ئاگاداری سەندیکای پیشە بکرێتە مەرج بە مەبەستی پابەندکردنی کرێکار و خاوەنکار لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
ـ چاودێریی ورد و زیاتری خاوەنکار و کۆمپانیاکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سەلامەتی و پیشەیی بە پێی بەندەکانی ۱۰۷و ۱۰۸بە پێی یاسای کاری ژمارە ۷۱ی ساڵی ١٩٨٧.
ـچارەسەرکردنی کێشەی کرێکارانی گرێبەستی کاتی لە هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەت، بەتایبەت دەستەبەرکردنیان.
ـ قەرەبووکردنەوەی کرێکارانی بیناسازیی لەلایەن وەزارەتی کارەوە، کە بە هۆیی کەرەنتیتەوە بێکار بوون.
ـ بەگەڕخستنی پارەی پاشەکەوتی کرێکاران.
ـ حکومەت قەرەبووی شۆفێرانی تاکسی و پاس بکاتەوە کە بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆوە کارەکانیان وەستاوە.
چالاک ڕەئوف باسی لەوەش کرد کە پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکرێت، ئەگینا لە دوو مانگی داهاتوو ڕێژەی بێکاریی بەرزتر دەبێتەوە، بە هۆی ئەو قەیرانانەی لە ئارادایە.
ش.ف