وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ وەزارەتەکەیان بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی پێشینەی مانگانەی وەزارەت و فەرمانگەکان لەسەر داهاتی خودی فەرمانگەکان، هەموو پڕۆژە و پێداویستییەکانیش دەبێت پێشووتر لەرێگەی سیستمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان پێشکەش بکرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریمی کوردستان لە نوسراویکدا کە ئاراستەی فەرمانگەکانی حکومەتی کردووە ئاشکرایکردووە، بەردەوام دەبن لە خەرجکردنی مینحەی مانگانەی فەرمانگە و وەزارەتەکان، کرێی ئاو، کارەبا و تەلەفۆنی فەرمانگەکان، کەلوپەلی زۆر پێویست و گرنگ بەرەچاوکردنی رێنماییەکانی ژمارە ١٧ی ساڵی ٢٠٢١.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە: پارەی مانگانەی پاککردنەوە، خواردنی نەخۆشخانە و بەندییەکان، خاوێنکردنەوەی شار و شارۆچکەکان، فڕۆکەخانە و کرێی خانوو و باڵەخانەکان خەرج دەکرێت، هەموو جۆرە پاداشت و هاوکارییەکیش رادەگیرێت جگە لەو پارەیەی کە بەیاسا لەبەردەستی وزیرەکان دایە.
دەقی بریارەکانی وەزارەتی دارایی: