KURDÎ
العربية
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, شوبات 28, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

وەزیری کارەبا: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلار نرخی کارەبامان لەسەر خەڵک زیادکردوە

  ڕۆژنیوز - سلێمانی
16/02/2021 - 2:35:49 pm
لەناو ئابووری
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ئەمڕۆ وەزیری کارەبای هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و ڕایگەیاند تا مانگی چوار کارەبای هەرێم بەتەواوەتی دەکەوێتە دەستی کەرتی تایبەت، هەروەها زیادبوونی نرخی کارەبای لەسەر هاوڵاتییان گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ئاماژەی بەوەشدا ناچارن کارەبا لە تورکیا بکڕن.

ئەمڕۆ کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگاری سلێمانی کرد و لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کەمال محەمەد لەبارەی زیادبوونی نرخی کارەبا لەسەر خەڵک وتی: ئێمە پارەی کارەبامان زیادنەکردووە، بەڵکو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پارەی کارەبای زیادکردوە لەسەر هاوڵاتیان، کە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی لێی بەرپرسیارن، پارەی ئێمە دینارە و هەموو ئە کەرەستە و پرۆژانەی کە پەیوەندییان بە کارەباوە هەیە مامەڵەیان بە دۆلارە، هەرکات بانکی ناوەندی نرخی دۆلاری دابەزاند ئێمەش بڕیارێک دەردەکەین لەو بارەیەوە.

هەوەها ڕایگەیاند، لەئێستادا ٨٤٪ بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم لە دەستی کەرتی تایبەتدایە، تا مانگی چواری ئەمساڵ کارەبا بەتەواوەتی دەکەوێتە دەستی کەرتی تایبەت، وتیشی:”هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە، کە لە قازانجی ئەوانە و لە ڕێاگی دانانی پێوەرەوە بەفیڕۆچوونی کارەبا نامێنێت و بەڵین دەدەین لە ١٧کاتژمێر زیاتر کارەبا دەدەین بە خەڵک”.

لە کۆتاییشدا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنیوز سەبارەت بەوەی هەرێم بۆچی کارەبا لە تورکیا دەکڕێت لەکاتێکدا بەو پارەیە دەتوانێت خۆی کارەبا لە ناوخۆدا بەرهەم بهێنێت، وەزیری کارەبا خۆی لە بابەتەکە دزییەوە و وتی: ئێمە ناچارین بڕی ١٥٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیا بکڕین تا ئەوکاتەی بۆری غازی سروشتی دەگاتە وێستگەکانی کارەبا، تا ئێستا بۆری غازی نێوان دهۆک و هەولێر و سلێمانی دروستنەکراوە، چونکە وەحدەی پێویستمان نییە.

ش.ف

دواتر

ڤیدیۆی چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا لە گارە بڵاوکرایەوە

پێشتر

دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر پێنج دەستگیرکراوی بادیناندا سەپاند.. نوێکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی

26 شوبات 2021
سێ هۆکار بۆ دواخستنی پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرا دەکرێت

سێ هۆکار بۆ دواخستنی پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرا دەکرێت

25 شوبات 2021

نرخی دۆلار دابەزی

“ڕێککەوتنی نزیک لە کۆتایی بەبێ پشکی هەرێم لەسەر بودجە کراوە”

نرخی دۆلار بەرزتر بوەوە

تاهیر عەبدوڵا: داهاتی ئاسمانی عێراق دەچێتە بانکێکی دەرەوەی وڵات

پێشتر
کۆنگرەی بەردەم دادگا

دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر پێنج دەستگیرکراوی بادیناندا سەپاند.. نوێکرایەوە

زۆرترین خوێندراو

کەسوکاری بارزانی لەبەردەم پزیشکی دادوەری هەولێردا

“ئاسایش وتی بارزانمان دەستگیردووە، ئێستا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و گولـلەباران کراوە”

27 شوبات 2021

ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو، هاوڵاتییەك لەماڵەكەی دەچێتە دەرەوە و دوای كاتژمێرێك تەلەفۆنەكەی دادەخرێت، ئەوکات ئاسایش وتووییەتی ئەوان دەستگیریان...

گەریلایەکی عەرەب بانگ لە گەنجانی عەرەب دەکات ئاپۆ و پەکەکە بناسن

گەریلایەکی عەرەب بانگ لە گەنجانی عەرەب دەکات ئاپۆ و پەکەکە بناسن

27 شوبات 2021

گەریلایەکی عەرەب لە دێرەزور باس لە ڕۆڵی ژنانی ناو پەکەکە دەکات و بانگ لە گەلانی عەرەب دەکات بەشداری ڕیزەکانی گەریلا...

کاتی هێرشەکە

د.غالب محەمەد: هەواڵگریی عێراق مانگێک پێش ئێستا ئاگاداری کردوومەتەوە خۆم بپارێزم

27 شوبات 2021

دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دۆخی تەندروستیی بەرەو باشیی دەچێت و پۆلیسیش بەردەوامە لە بنکۆڵکردنی هێرشەکەی ئێوارەی دوێنێی...

سەردانی شاندی تەڤگەر بۆلای غالب محەمەد

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی غالب محەمەدی کرد

27 شوبات 2021

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆک و جێگری هاوسەرۆکان و دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، سەردانی دکتۆر غالب محەمەدیان...

مەراسیمەکە

ساڵیادی کۆچی دوایی شۆڕش مستەفا لەسەر مەزارەکەی بەرزڕاگیرا

27 شوبات 2021

بۆ بەرزڕاگرتنی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارمان ڕۆژنامەنوس شۆڕش مستەفا، لە سەرمەزارەکەی مەراسیمێک سازدرا و بەوەفادارییەوە بەبیرهێنرایەوە. ئەمڕۆ...

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاسەواری شەڕی گارە دەکات

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاسەواری شەڕی گارە دەکات

27 شوبات 2021

ڕێکخراوی "پزیشکانی نێودەوڵەتی بۆ پێشگرتن لە شەڕی ئەتۆمی" لەسەر قسەکانی موراد قەرەیلان، داوای لێکۆڵینەوە لە ئاسەواری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke