KURDÎ
العربية
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 27, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

١٨ ملیار بۆ بازاڕی هەڵەبجە تەرخانکرابوو، بۆ شتێکی دیکە خەرجکرا

  Roj News
22/06/2020 - 11:07:40 am
لەناو ئابووری
0 0
A A
١٨ ملیار بۆ بازاڕی هەڵەبجە تەرخانکرابوو، بۆ شتێکی دیکە خەرجکرا
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

چوؤرشەممە, 27 ماي 2020 – 07:32  ڕۆژنیوز – هەرێم قادر

https://youtu.be/gc1I0y8JTcE?t=252″>

کاتێک لە وێنە کۆنەکاندا سەیری بازاڕی شاری هەڵەبجە دەکەیت و لە ئێستای بازاڕەکەش دەڕوانی، چەند گۆڕانکارییەکی بچوک نەبێت هیچی دیکە بەدی ناکەیت و بازاڕەکە وەک شیوەی ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵ لەمەوپێشی ماوەتەوە، ئەوەش گرفتی بۆ هاوڵاتیان و کاسبکاران دروستکردووە، چونکە ژمارەی دانیشتوانی هەڵەبجە زۆر زیادی کردووە و بازاڕەکە لەوە بچوکتر و کۆنترە، کە بازاڕی پارێزگایەک بێت.

نادر هەڵەبجەیی كاسبكارێكی ناو بازاڕی هەڵەبجەیە بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم بازاڕەی من چەندین ساڵە كاری تێدا دەكەم، دیزاینەكەی هی ساڵی ٥٠ کانی سەدەی ڕابردووە، لەسەرەتای ساڵی ١٩٨٠ وتیان ئەم بازاڕ و كۆڵانانە چاكدەكرێت و فراوان دەكرێت، كەچی شەڕی عێراق و ئێران دەستیپێكرد و نەكرا، دواتریش كیمیاباران و كۆڕە و شەڕی براكوژیی بەسەردا هات و دیسان هیچی بۆ نەكرا، لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراقیشەوە جارێكی دیكە وتیان فراوانی دەكەین هەر نەكرا.

ئەو کاسبکارە، ئاماژەی بە کەموکورتییەکانی بازاڕی هەڵەبجە کرد و وتی: جادەوبانی ناو بازاڕەكە زۆر تەسكبووە، هیچ مەرجێكی پارێزگای تێدا نییە، بەبیانووی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە ناو بازاڕەكە چاك نەكرا، داواكارین شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە ئەو پرۆژانەی وەستاوە تەواوی بكەن.

وەرزێر غەریب كاسبكارێكی دیكەی ناو بازاڕی هەڵەبجەیە و بۆ ڕۆژنیوز وتی: بازاڕی پارێزگای هەڵەبجە كێشە و گرفتی زۆری هەیە، ڕێگەوبانەکەی ناڕێكوپێكی زۆری پێوە دیارە، شارەوانیش وەك پێویست نایەت بەدەمیەوە بۆ چاکكردنی بەهۆی نەبوونی پارەوە.

وتیشی: ئەركی حكومەتە ناو بازاڕ ڕێكوپێك بكات، دوكاندارەكانیش خۆیان چاكی ناكەن، چونكە خەرجییەكی زۆر دەكەوێتە سەر شانیان، حكومەتیش زەبت و ڕەبتێكی وای نییە دیكۆرێكی جوان بۆ بازاڕەكە دروستبكات، جگە لەوەش بازاڕەكە هیچ پاركێكی وای تێدا نییە بۆ دانیشتنی هاوڵاتیانی شارەكە.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی: بۆ فراوانكردنی ناو شاری هەڵەبجە لەساڵی ٢٠١٣ دەرخستەی پێویست  ئامادەكرا بڕی ١٨ ملیار و ١٣٨ ملیۆن دینار بۆ تێكدان و دووبارە دروستكردنەوەی بازاڕی هەڵەبجە تەرخانکرا، کە بەو پارەیە دەبوو هەم بازاڕەکە بڕوخێندرێ و دروستبکرێتەوە هەم قەرەبووكردنەوەی خاوەن موڵكەكانی پێبکرێت.

وتیشی: گەشتینە ئەوەی هەستین بەجێبەجێكردنی پرۆژەكە هەموو ڕەزامەندییەكی لەسەر درا، بودجەشی بۆ دابینكرا، چەند جارێكیش لیژنە لەوەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەردانی ناو بازاڕی هەڵەبجەیان كرد، بڕیارەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، گەشتینە ئەو بڕیارەی هەندێك خاوەن موڵك ئەو قەرەبووەی بۆیان دابینكرابوو بەكەمیان زانی ڕازی نەبوون، کەیسەکەمان بردە دادگا بۆ ئەوەی لەڕێگەی دادگاوە یەكلایی بكەینەوە، بەڵام قەیرانی دارایی و شەڕی داعشی بەسەردا هات، دواتریش چەند جارێك بەدواداچوونمان بۆ كردەوە، بەڵام بودجەكەی لەشەڕی داعشدا خەرجكرا، لەو كاتەشەوە باری دارایی حكومەتی هەرێم خراپتر بووە نەك باشتر، ئەوانەش هۆكارێك بوون بۆ ئەوەی پرۆژەكە جێبەجێنەكرێت.

د.ع 

 

دواتر

تەقینەوەیەک ٢٤ کوژراو و ٦٨ برینداری لێکەوتەوە

پێشتر

لە هێرشەکەی ئەفغانستاندا ١٣ کەس کوژراون کە دوانیان منداڵن

بابەتی پەیوەندیدار

هۆشیار عەبدوڵا

هۆشیار عەبدوڵا: حکومەتی هەرێم بەنیازە لێبڕین لە مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەکانیش بکات

25 كانونی دووه‌م 2021
بینای سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی

عێراق داوای هاوکاریی بەپەلە دەکات

25 كانونی دووه‌م 2021

گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوودجە کۆتایی دێت

فێستیڤاڵی بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بوو

لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەسەر دەرماڵەی چوار لایەن دەکات لە بودجەدا

هەولێر، گرانی نرخ بەردەوامە و بەو هۆیەوە هەندێک شوێن داخراون

پێشتر
لە هێرشەکەی ئەفغانستاندا ١٣ کەس کوژراون کە دوانیان منداڵن

لە هێرشەکەی ئەفغانستاندا ١٣ کەس کوژراون کە دوانیان منداڵن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

بۆچی عێراق دەست بۆ کارتە بەهێزەکەی دەبات دژی تورکیا؟

بۆچی عێراق دەست بۆ کارتە بەهێزەکەی دەبات دژی تورکیا؟

26 كانونی دووه‌م 2021

دوای ڕازی نەبوونی بەغدا بە مەرجەکانی ئەنقەرە بۆ "هێرشکردنە سەر پەکەکە"، دەوڵەتی تورکیاش ڕەتیکردووەتەوە بچێتە ژێرباری داواکارییەکەی کازمیی بۆ گەڕاندنەوەی...

پەیامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێ

پەیامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێ

26 كانونی دووه‌م 2021

وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی کۆبانێ بە زمانی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕزگارکردنی ئەو شارەیان پیرۆزکرد. ئەمڕۆ،...

جوڵەی هێزەکە

دەوڵەتی تورک لە سنووری دێرک دەستی بە جموجوڵ کرد

26 كانونی دووه‌م 2021

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر سنووری دێرک لە هەرێمی بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەستی بە جموجوڵ و کاروباری...

کۆبانێ، دیداری بەرخۆدێرانی چوار پارچە

کۆبانێ، دیداری بەرخۆدێرانی چوار پارچە

26 كانونی دووه‌م 2021

"کۆبانێ چیتر خەمگین نییە..سەر بڵندە" ئەمە وتەی موسای قەناس بەدەستبوو، کە یەکێکە لە سیمبۆلەکانی بەرخۆدانی کۆبانێ، لە چرکەساتی  ئازادکردنی لە...

شیلادزێ

ڕاپەڕینی شیلادزێ.. ئەو پەیامەی دەسەڵاتی هەرێم لێی تێنەگەیشت

26 كانونی دووه‌م 2021

کەڵەکەبوونی تووڕەیی و ئازاری ٢٨ ساڵ لە داگیرکاریی و لەناوبردن، ئێوارەیەکی درەنگ خەڵکی شیلادزێی لە ماڵەکانیان هێنایە دەر و پەیامێکی...

رووداوەکەی ئەمڕۆ

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا نۆ هاوڵاتی بوونە قوربانی

26 كانونی دووه‌م 2021

لە نێوان ڕێگای کۆیە – تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، لە ئەنجامدا نۆ هاوڵاتی برینداربوون. ڕووداوەکەی دوانیوەڕۆی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke