لە هەرێمى کوردستان ٥٧ بلۆکى نەوت و گاز هەیە بەجۆرێک لە سنوورى هەولێر و ١٢ کۆمپانیاى هەشت وڵاتى جیاوازى بیانى و کۆمپانیایەکى خۆماڵیی کارییان تێدا دەکەن و لە سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان ١٥ کۆمپانیاى نۆ وڵاتى بیانىی کار لەو کێڵگە غازیى و نەوتیانەدا دەکەن.
لە هەرێمى کوردستان ٢٧ کۆمپانیاى بیانیی و کۆمپانیایەکى ناوخۆیى لەبوارى بەرهەمهێنان و دۆزینەوەى نەوت و گاز لە هەرێمى کوردستان لە ٥٧ بلۆکى نەوت و گازدا کاردەکەن.
لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ١٢ کۆمپانیاى بیانیی لەلایەن هەشت وڵاتى جیاواز خاوەنداریى دەکرێن، لەهەمان کاتدا کۆمپانیاییەکى ناوخۆیى لە کێڵگە غازى و نەوتیەکانى ئەو پارێزگادا کاردەکەن.
ئەو کۆمپانیا بیانیانەى، لە کێڵگە نەوت و غازییەکانى سنوورى هەولێردا کاردەکەن لەلایەن ئەم وڵاتانەوە خاوەنداریى دەکرێن، کە بریتین لە (ئەمریکا، فەرەنسا، کەنەدا، تورکیا، نەرویج، سویسرا، کۆریا و نەمسا).
لە کێڵگە نەوتیەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، هەریەکە لە کۆمپانیاکانى، ئەداکسى سویسرى، گەنەڵى تورکى، شیفرۆنى ئەمریکى، ئۆ ئێم ڤی-ی نهمساوی، دی ئێن ئۆ و نیو ئەیج-ى نەرویجى، ئۆریکسی پیترۆلیۆم و كهی ئێن ئۆ سی-ی كۆری، ماراسۆن ئۆیڵ و تۆتاڵ-ی فهڕهنسی، ئیكسۆن مۆبیل-ى ئەمریکى، تورکش ئینتیتی-ى تورکى، کە پێشتر لە دوو کێڵگەى نەوتى کشاوەتەوە، لە هەمانکاتیشدا کۆمپانیایەکى ناوخۆى بەناوى کیپکۆ، کاردەکەن.
هەروەها، لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان، ١٥ کۆمپانیاى بیانى و کۆمپانیایەکى ناوخۆى کارى دەرهێنان و دۆزینەوەى نەوت دەکەن، کە بەمشێویەیەن:-
ئەو کۆمپانیا بیانیانەى، لە کێڵگە نەوتیەکانى سنورى سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان کاردەکەن لەلایەن ئەم وڵاتانەوە خاوەنداریى دەکرێن، کە بریتین لە ئەمریکا، ڕووسیا، کەنەدا، تورکیا، کۆریا، ئیسپانیا، ئوسترالیا، بەریتانیا و ئیتاڵیا.
لە کێڵگە نەوتییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان، هەریەکە لە کۆمپانیاکانى، ئیكسۆن مۆبیل-ی ئهمریكی، هیسس-ى ئەمریک-ى، پیترۆسیڵتیك-ى بەریتانى، گاز پڵەس-ى ئیتاڵى ، ڕیپسۆڵ-ى ئیسپانى ، تورکش ئینتیتی-ى تورکى، كهی ئێن ئۆ سی کۆرى، سهتهر لینگ ئینهرجی ئهمریكی ،ئهداكس- کە پێشتر لەلایەن چینەوە خاوەندارى دەکرا و دواتر فرۆشراوە و تا ئێستا ناسنامەى وڵاتى خاوەنى ئێستاى نادیارە، تالیسمان ئینهرجی كهنهدی، ئۆیڵ سێرچ-ی ئوسترالی، تۆتاڵی فهڕهنسی، شاماران پیترۆلیۆم و پیت ئۆیڵ-ی توركی، گازپرۆم-ى ڕووسى و لە هەمانکاتیشدا کۆمپانیایەکى ناوخۆیى بەناوى کیپکۆ، کاردەکەن.
ئ.م