ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنیت، ئەو دەنگۆیانەى كه باس ده‌كرێن سه‌باره‌ت به نه‌بوونی خۆراك و دره‌نگ گه‌یشتنی خۆراكه‌كان بۆ هەرێم دووره له ڕاستییه‌وه، دەشڵێت: حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشی نەکردووە.
دوای ئەوەی دوێنی شاندێکى وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق سه‌ردانی كۆگاكانی خۆراك و دیارییكردنی كه‌موكورتییه‌كانی پارێزگای سلێمانییان كرد، ئەمڕۆ دواتر موسەننا ئەمین، ئەندامى ئەنجومەنى نوینەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکگرتوو کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیی لە نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکخست و چەند زانیارییەکى لەبارەى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتییانى هەرێم خستەڕوو.
موسەنا ئەمین وتى: دوێنی به مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌كان له نێوان عیراق و هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و خۆراكانەی، كه له به‌غداوە ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێن، ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی كۆگاكانمان لە هوانە كرد و له‌ناو كۆگاكانه‌وه په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری بازرگانی كرد و پێم ڕاگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌كی دابه‌شكردنی خۆراك له به‌غدا بوونی نییه و له‌كاتی خۆیدا ده‌گاتە شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی، كه باس ده‌كرێن سه‌باره‌ت به نه‌بوونی خۆراك و دره‌نگ گه‌یشتنی خۆراكه‌كان دووره له ڕاستییه‌وه.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد: خۆمان ئه‌مجاره بێ ئه‌وه‌ی کۆگاکان ئاگادار بكه‌ینه‌وه سه‌ردانمان كردن و لەوێ بینیومانه، جگه له‌و خۆراكه‌ی ڕە‌وانه‌مان كردووه خۆراكی دیکە له كۆگاكاندا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام دابه‌شنه‌كراوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا .
موسه‌نا ئه‌مین راشیگه‌یاند: جگه له‌وه‌ی كه نه‌بوونی خۆراك له كۆگاكان دووره له‌ڕاستییه‌وه، لە هەمانکاتیشدا بە پێچه‌وانه‌ی یاساش كار كراوه، چونکە ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ی له به‌غداوه بۆ هاوڵاتیان دێت ناخرێته ناو كۆگا و تۆمارناكرێت، بەڵکو ڕاسته‌خۆ ده‌خرێنه ناو ئۆتۆمبێلی دیکەوە به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ژمار بكرێن تاوه‌كو دواتر دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: ناڕەزایەتىی هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان‌مان گەیاندە عەلا جەبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق، کە بۆچی لە عێراق چوار بەشەخۆراک دابەشکراوە تا ئێستا و لە هەرێـم یەک بەشەخۆراکیش دابەشبوونی تەواو نەبووە و کوالێتیشی باش نییە، ئەویش ئامادەیی دەربڕیی بە مەیدانی بێتە هەرێـم و ڕاستەوخۆ دۆخەکە ببینێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەندامەکەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەوەى خستەڕوو: ئه‌و مه‌رجانه‌ی حکومەتى هەرێم لە کۆگاکان به‌كاری ده‌هێنێت ناته‌ندروسته و دژی یاسایه و شۆفێرى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش ده‌ڵێن، كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كاندا سوكایه‌تییان پێده‌كرێت.
جێگەى ئاماژەیە، بە وتەى موسەنا ئەمین، بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەتا دوێنێ وتویانە خۆراک وەک پێویست ناگاتە دەستمان تا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشى بکەین.
ئ.م