KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 26, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

پەرلەمانتارێک: لەپێناو وەزیری داراییدا بەرپرسانی هەرێم موچەی فەرمانبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە

  Roj News
22/06/2020 - 11:50:33 am
لەناو ئابووری
0 0
A A
پەرلەمانتارێک: لەپێناو وەزیری داراییدا بەرپرسانی هەرێم موچەی فەرمانبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شەممە, 25 أبر 2020 – 21:20  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسینێکی لەبارەی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق بڵاوکردووەتەوە.

لە نووسینەکەی کاوە محەمەد-دا هاتووە: ساڵێک زیاترە داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەین بەپێی یاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٩) نەوت تەسلیمی بەغدا بکەن، لیستی موچەخۆران و پێشمەرگە بنێرن، پێیاندەڵێین مەرج نییە تاسەر بەغدا ئەو پارەیە بنێرێت، دەبێ حیسابی بەرزی و نزمی نرخی نەوت بکەن و چیتر بێباک نەبن، هیچیان نەکرد، ‌(عادل عبدالمهدی) کە عەرابی ڕێککەوتنە نەوتییەکانی بەغدا و هەرێمە و گوێی بەگوشارەکان نەدا و بەردەوام و مانگانە پارەی موچەی هەرێمی ناردووە، بڕیاربەدەستانی هەرێم ئەویشیان ئیحراجکرد، کەچی ئێستا، کە نرخی نەوت هاڕەی کردووە، ئەو دەسەڵاتدارە شکستخواردووانە دەیانەوێ بەغدا بەوە ڕازی بکەن کە (٢٥٠ هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تەسلیم بکەن، لەبەرامبەردا هەموو مانگێک بەغدا نزیکەی تریلیۆنێک دینار، وەک بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت، ئەمە ڕێک دەبێ پێیانبوترێت؛ ”ئەوەی ئێستا دەیکەن بە کچێنی بتانکردایە، ئەوەی بە کچێنیش کردتان، دەبوو ئێستا بیکەن“.

لە درێژەی نووسینەکەدا هاتووە: بێگومان ئەو بێباکییەی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ دابەزینی زۆری نرخی نەوت، وایکرد گوشارەکانی بەغدا، چ وەک لایەنی سیاسی و چ وەک پەرلەمانتاران، زیاتر و بەهێزتربن بۆ ڕێگریکردن لەناردنی مووچەی هەرێم و دەیانەوێ لە ڕێگەی شکاتکردن لەوەزیری دارایی-ەوە ئەو پرسە پێشبخەن و هەوڵ و هەنگاوی دیکەیش بۆ هەمان مەبەست لەئارادایە، کەچی لایەنە سیاسییە پۆستخواز و پارەخۆرەکانی هەرێم، وا ئێستا لەمیانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتەکەی (مستەفا کازمی)دا، داواکاری هەرە لەپێشیان ئەوەیە کە وەزیری دارایی لەشوێنی خۆی دابنرێتەوە و پشکی خۆیان لەوەزارەتەکان زامنکەن، ژێربەژێریش خەریکی لێدانی هەموو دەرگاکانن، هەر زووش، تەنانەت پێش ڕاسپاردنیشی بۆ پێکهێنانی کابینەی تازە، سەرۆکی هەرێم و دواتریش زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پشتیوانیان لەکازمیەک کرد کە کەس نازانێ چی بۆ کورد لەهەگبەدایە.

لە کۆتایشدا هاتووە: ئێمە دەزانین و دڵنیاین کە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەرگیز باکیان بە ژیان و مووچەی خەڵک نەبووە و نیە، بۆیەش لەسەر سباسەتی بێباکی و لەدەستدانی دەرفەتەکان بەردەوامن و دیسانەوە مووچەی خەڵکیان خستەوە بەردەم هەڕەشەوە، بەڵام ئێمە، ئەو پەرلەمانتارانەی دەمێکە ئەم دەسەڵاتە نابەرپرسیارەی هەرێممان ناسیوە، هەموو هەوڵێک دەدەین کە مووچەی خەڵک بەپێی یاسای بودجە، نەبڕدرێ و جارێکی دیکە خەڵکی هەرێم باجی سیاسەتە شکستخواردووەکانی حکومەتی هەێم نەدەن.

د.ع

دواتر

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ووهان ١٢٩٠ کەس زیادیکرد

پێشتر

کۆمپانیایەکی دۆبلاژ بڵاوکردنەوەی زنجیرە و فیلمی تورکیی بایکۆتکرد

بابەتی پەیوەندیدار

هۆشیار عەبدوڵا

هۆشیار عەبدوڵا: حکومەتی هەرێم بەنیازە لێبڕین لە مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەکانیش بکات

25 كانونی دووه‌م 2021
بینای سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی

عێراق داوای هاوکاریی بەپەلە دەکات

25 كانونی دووه‌م 2021

گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوودجە کۆتایی دێت

فێستیڤاڵی بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بوو

لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەسەر دەرماڵەی چوار لایەن دەکات لە بودجەدا

هەولێر، گرانی نرخ بەردەوامە و بەو هۆیەوە هەندێک شوێن داخراون

پێشتر
کۆمپانیایەکی دۆبلاژ بڵاوکردنەوەی زنجیرە و فیلمی تورکیی بایکۆتکرد

کۆمپانیایەکی دۆبلاژ بڵاوکردنەوەی زنجیرە و فیلمی تورکیی بایکۆتکرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

ئارێز عەبدوڵا

ئارێز عەبدوڵا: پارتی هێزی بردووە بۆ گەمارۆدانی پەکەکە و هاوکارییکردنی تورکیا

25 كانونی دووه‌م 2021

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە ڕایدەگەیەینێت، وەزیری بەرگری دەوڵەتی تورک هاتبوو لایەنەکان ڕازیبکات بۆ شەڕی پەکەکە، دەشڵێت: بردنی هێزی پارتی...

تۆمارکردنی سکاڵ دژی کونسوڵخانەی تورکیا

دژی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سکاڵا تۆمار دەکرێت

25 كانونی دووه‌م 2021

دژی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییەک لە دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان سکاڵا تۆمار دەکات و داوای قەرەبووی ئەو زیانانە دەکات،...

داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو ژنی لە حەسەکە گرتە ئەستۆ

داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو ژنی لە حەسەکە گرتە ئەستۆ

25 كانونی دووه‌م 2021

چەتەکانی داعش، کوشتنی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی تل شەعیری سەربە حەسەکە و جێگرەکەیان لە ئەستۆ گرت. شەوی هەینی ڕابردوو، سەعیدە فەیسال...

نەجلا ئیسماعیل

ژنێکی دیکەی ئیزدی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاری بوو

25 كانونی دووه‌م 2021

ماڵی ئێزدییەکانی هەرێمی جزیرە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندوە، کە ژنێکی ئێزدی بە ناوی نەجلا ئیسماعیل لە دەستی چەتەکانی داعش هەڵهاتووە...

سێ پەرلەمانتارەکە و پارێزەرەکەیان

سێ پەرلەمانتار درانە دادگا

25 كانونی دووه‌م 2021

بەهۆی سکاڵای وەبەرهێنێکی گەرمیان، سێ پەرلەمانتاری فراکسێونی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی دادگا کران و وتەیان لێوەرگیرا. دوای...

بەرزکردنەوەی هێمای فاشیزمی تورک

کەرکوک، هێماکانی فاشیزمی تورک کاردانەوەی کەرکوکییەکانی لێکەوتەوە

25 كانونی دووه‌م 2021

بەرەی تورکمانی بە فەرمانی دەوڵەتی تورک کار دەکات و ئاشتەوایی نەتەوەکانی ئەم شارە دەخاتە مەترسییەوە، "بەرەی تورکمانی نەک نوێنەرایەتی کەرکوک،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke