ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی کۆبوەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کرد، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی ئایندەدا جارێکی دیکە پەرلەمان کۆبیتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە بکات.
٢٩ی ١٢ی ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی ناردە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکات و پەسەندی بکات.
لە پرۆژە یاساكەدا بودجەی گشتی عیراق بە ١٦٤ ترلیۆن دینار و كورتهێنانی ٧١ ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە ٤٢ دۆلار و بەهای یەك دۆلاریش بە هەزار و ٤٥٠ دینار دیاری كراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش بە ١٢.٧ دیاری کراوە.
بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان و هەرێم و ناوەند ڕەنگە پەسەند کردنی بودجە چەند دانیشتنێکی پەرلەمان و چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
ک.س