KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 19, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کاتی پێگەیشتنی شوتی پێنجوێنە

  ڕۆژنیوز - هەولێر
11/08/2020 - 7:14:15 am
لەناو ئابووری
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

لە پێنجوێن، ئێستا کاتی پێگەیشتنی شوتییە و جوتیاران سەرقاڵی کۆکردنەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیانن، جوتیارانی سنوورەکە، دەڵین: بازاڕی شوتی زۆر باشە و ئەگەر شوتی هاوردەی هەرێم نەكرێت، پێنجوێن دەتوانێت بەشی كوردستان و زۆربەی عێراقیش بەرهەمی شوتی پڕ بكاتەوە، ئەوەش دەخەنە ڕوو کە هێشتا شوتی بە قاچاخ هاوردە دەکرێت.

بەهۆی ئەوەی ناوچەیەكی كوێستانی و فێنكە، جوتیارانی سنووری شارۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، درەنگ تر بەرهەمەکانیان دەچێنن و لەمانگی شەشدا دەست دەكەن بەچاندنی تۆوی شوتی و لە مانگی ئابدا بەرهەمەكانیان پێدەگات، ئەو شوتیەشی لەناوچەكەدا دەكرێت تەنها جۆری بەڵەكە.

بەهۆی فێنكی ئاو هەوای ناوچەكەوە ئەو شووتیەی بەرهەم دێت تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەجۆرێك تامێكی خۆش و شیرینی هەیە، هەروەها شوتیەكە لەكاتی باركردن و گواستنەوەی بەرگەی ڕێگەی دوور دەگرێت و تەپە نابێت (تێك ناچێت)، کۆکردنەوەی بەرهەمی شوتی زیاتر بەشەودا دەكرێت، بەهۆی ئەوەی شەو كەشوهەوا فێنكە و شوتیەكە خراپ نابێت لەكاتی باركردنەكەیدا و ئێستاش کاتی پێگەیشتنی شوتی پێنجوێنە و جوتیاران سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیانن.

سەروەرت حەمەڕەشید، جوتیارێكی پێنجوێنە بۆ ڕۆژنیوز وتی، سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ بازاڕی شوتی زۆر باشە، نرخی یەك كیلۆ شوتی لەنێوان ٣٥٠ بۆ ٤٥٠ دیناردایە، ئەو شوتیەشی لێرە هەیە زۆربەی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەڕوات، بەشێكی كەمیشی لەناوخۆی كوردستاندا ساغ دەبێتەوە.

سەروەت حەمەڕەشید
سەروەت حەمەڕەشید

وتیشی: شوتی ئەمساڵ جوانە، بەڵام ڕێژەی كەمە، بۆ نمونە ئەگەر ساڵی ڕابردوو نەوارێك كەهەزار مەتر سۆندە دەكات ١٥ تۆن شوتی پێوە بووبێت ئەمساڵ ٨ تۆنی پێوەیە.

ئاسۆ محمود، جوتیارێكی دیكەیە سەرقاڵی ساغكردنەوەی شوتیەكەیبوو بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد، “ئێمە شوتیەكەمان لەم عەلوەیەدا ساغ دەكەینەوە، شوتیەكەشمان بەشێكی زۆریی كڕیاری عەرەب دەیكڕێت، ئەگەر شوتی هاوردە نەیەت بەرهەمی پێنجوێن پێداویستیەكانی ناوخۆیی كوردستان و عێراقیش دابین دەكات لەبەرهەمی شوتی.”

ئاسۆ مەحمود
ئاسۆ مەحمود

وتیشی، ئەمڕۆ شوتی بەقاچاخ لەئێرانەوە هاتووەتە هەرێمی كوردستانەوە، بەو هۆیەشەوە بازاڕی شكاوە شوتیەكەی ئێمە پارە ناكات.

ئازاد محەمەد، كاریی کۆکردنەوە و باركردنی شوتی دەكا، دەربارەی کارەکەی وتی: ئێمە ڕۆژانە لەگەڵ بانگی ئێوارەدا تاوەكو و بەیانی ڕۆژ دەبێتەوە خەریكی شوتی چنینین، بەشەو ئیشەكەمان دەكەین، چونكە شوتیەكە بەشەودا تەپە و خراپ نابێت، ئیشەكەشمان تەواو قورسە.

ئازاد محەمەد
ئازاد محەمەد

وتیشی، باركردنی شوتی ئۆتۆمبێلی پیكاب، لۆری و تڕێلە هەریەكەیان نرخێكی جیاواز باردەكەین، بوونی ئەم كارەش بۆ زۆربەی خەڵك و ئێمەش باشە هەموو كەسێك سودی لێوەردەگرێت بژێوی خۆمانی پێدابین دەكەین.

ڕۆژنیوز بۆ وەررگرتنی زانیاری لەسەر بڕو بەرهەمی شوتی ناوچەكە، پەیوەندیكرد بەهەریەك لەزانا ڕەحمان، قائیمقامی پێنجوێن، سامان كەریم، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی پێنجوێن كەسیان زانیارییان لانەبوو، بەهۆی ئەوەی ساڵانە ڕووپێوی ناكرێت بۆ تەواوی ئەو بەرهەمانەی لەناوچەكەدا دەكرێت.

ک.س

دواتر

“حکومەت وەک خۆی و بەیاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ڕۆژنامەنووساندا ناکات”

پێشتر

بێ مووچەیی و قەیرانەکانی هەرێم بەردەوامە و حکومەتیش باکی نییە

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

19 كانونی دووه‌م 2021
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی

حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی خستە هەفتەی داهاتوو

17 كانونی دووه‌م 2021

“حكومەت لەڕێگای باجەوە داهاتی هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە”

کاوە محەمەد: هیچ ڕێگەیەک نەماوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ نەوت

نەوت بەرزترین نرخی لەبەرامبەر ١١ مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد

دۆلار بەرزتر بووەوە

پێشتر
ئەرشیف

بێ مووچەیی و قەیرانەکانی هەرێم بەردەوامە و حکومەتیش باکی نییە

زۆرترین خوێندراو

وەزیری پێشمەرگە ‌و وەزیری بەرگریی توركیا

وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر

18 كانونی دووه‌م 2021

وەزیری بەرگریی دەوڵەتی تورك، گەیشتە هەولیر ‌و سبەینێ‌ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، كۆدەبێتەوە. دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئەمشەو خلوسی ئاكار...

دارەکە

هاوڵاتیانی گوندێک دارێکی ٩٥ ساڵەیان بڕییەوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز - سەیدسادق دارێکی بەتەمەنی ٩٥ ساڵە، لەلایەن دانیشتووانی گوندێکەوە لە سنووری سەیدسادق بڕایەوە، ئەوەش نیگەرانی بەشێک لە گوندنشینانی لێکەوتەوە....

بەرزکردنەوەی هێمای نەتەوەپەرەستی تورک

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی عێراق هێمای نەتەوەپەرستی تورک بەرزدەکاتەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق لەناو هێزەکانی حەشدی تورکمانی هێمای نەتەوەپەرستی تورک بەدەستەکانی بەرز دەکاتەوە. گروپی...

مەراسیمەکە

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی چوار کرێکارەکەی مەخمور بەخاکسپێردران

17 كانونی دووه‌م 2021

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ئەو چوار کرێکارەی مەخمور ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا لە کامپەکەدا بەخاکسپێردران. ئەمڕۆشەش گەنجی مەخمور...

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

19 كانونی دووه‌م 2021

بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقیی بۆ ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەرزبووەوە. بەیانیی ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ١٠٠...

مەتین ئادوگیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

مەتین ئادوگیت دوومانگ لەمەوبەر لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە

18 كانونی دووه‌م 2021

ئاشکرا بوو ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی مەخمور تەنیا چوار ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی، لە زیندانی ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوای دوو...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke