KURDÎ
العربية
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 21, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

کاسبکاران: توانای دووبارە داخستنی بازاڕمان نییە

  Roj News
22/06/2020 - 11:08:41 am
لەناو ئابووری
0 0
A A
کاسبکاران: توانای دووبارە داخستنی بازاڕمان نییە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

چوؤرشەممە, 27 ماي 2020 – 07:44  ڕۆژنیوز – سلێمانی

https://youtu.be/EAh4-LnCADI?t=1″>

دوای کەرەنتینەکردنی هاوڵاتیان لە سێ ڕۆژی جەژن-دا و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی درێژکردنەوەی کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان، کاسبکارانی سلێمانی هۆشداری دەدەن لە خراپبوونی دۆخی ئابووریی خەڵک لە ئەگەری داخستنەوەی بازاڕ و پێیانوایە حکومەت هیچ هاوکاری نەکردوون لەم دۆخەدا.

بازاڕ تاڕادەیەک چۆڵە، هەرچی بێت قەیرانی دارایی بە ئاشکرا باڵی بەسەر هەموو لایەکدا کێشاوە، نە حکومەت پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەیەو نە پێدەچێت بەمزوانەش مەترسی ڤایرۆسەکە لەسەر ناوچەکە هەڵگیرێت.

عەتا  محەمەد، فرۆشیاری بابەتی جوانکارییە و دەڵێت، ئەگەر حکومەت بیەوێ بیر لە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی بازاڕ بکاتەوە، دەبێت هاوکاریی هەموو لایەک بکات و لانیکەم کرێی مانگانە لە کاسبکاران وەرنەگرێت، قەرەبووی دەستگێڕانیش بکاتەوە.

ئەو فرۆشیارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زۆرینەی خەڵک لەسەر ئەو بڕە پارەیە دەژین، کە ڕۆژانە پەیدای دەکەن، لە کەرەنتینەشدا هاوڵاتیان ناتوانن کار بکەن.

هاوکار مەحمود، فرۆشیاری پۆشاکی ژنانەیە لە بازاڕی سلێمانی، ڕونیدەکاتەوە کە هاوڵاتیان و کاسبکاران توانای درێژکردنەوەی کەرەنتینەیان نییە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەکیش بێت.

توبا حەمە ساڵح، ماوەی شەش ساڵ لەسەر شەقامەکان پۆشاکی ژنانی بەتەمەنی وەک خۆی و سمڵ و مێخەک و لفکە دەفرۆشێت، بژێویی لەسەر ئەو کارەیە و جگە لە هاوکاری خێرخوازان، لە ماوەی کەرەنتینەدا حکومەت هیچ هاوکارییەکی نەکردووە، لە کاتێکدا نەخۆشی درێژخایەنی هەیەو چارەسەری بەردەوامی هەیە، بۆیە بە نیگەرانییەوە باس لە قورسیی ئەو ژیانە دەکات، کە بەهۆی کەرەنتینەوە تووشیان دەبێت.

هەروەها، عومەر ڕەمەزان، مامۆستای زانکۆی سلێمانی بە پێویستی دەزانێت، حکومەت بیرێک لە ژیانی هاوڵاتیان بکاتەوە، دەڵێت:”خەڵک زەرەرمەندی یەکەمە، لەبەر ئەوەی کەوتووەتە نێوان دوو لایەنەوە، یەکەمیان ئەگەر بێتە دەرەوە بۆ کارکردن، تەندروستیی دەکەوێتە مەترسیەوە، ئەگەریش لە ماڵەوە بمێنێتەوە بێ پارە دەبێت و ناتوانێت پێداویستیەکانی خێزانەکەی دابین بکات”.

ئەو هاوڵاتییە دەشڵێت: خەڵک ناڕازییە لەم دۆخە، ئەگەر حکومەت بڕیاری داوە ژیانی هاوڵاتیان بپارێزێت، دەبێت بژێویشیان بۆ دەستەبەر بکات. 

بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستیی، ڕۆژانە باس لە مەترسییداریی و بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا دەکەن و کەرەنتینەکردن بە ڕێکارێکی گونجاو دەبینن بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکان.

ش.ف

دواتر

لە هێرشەکەی ئەفغانستاندا ١٣ کەس کوژراون کە دوانیان منداڵن

پێشتر

سەرۆک کۆماری ئەفغانستان فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر تاڵیبان دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار

کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان

لیژنەی دارایی گفتوگۆ لەسەر دەرماڵەی چوار لایەن دەکات لە بودجەدا

20 كانونی دووه‌م 2021
بازاڕی هەولێر

هەولێر، گرانی نرخ بەردەوامە و بەو هۆیەوە هەندێک شوێن داخراون

20 كانونی دووه‌م 2021

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی خستە هەفتەی داهاتوو

“حكومەت لەڕێگای باجەوە داهاتی هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە”

کاوە محەمەد: هیچ ڕێگەیەک نەماوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ نەوت

پێشتر
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر تاڵیبان دەرکرد

سەرۆک کۆماری ئەفغانستان فەرمانی دەسپێکردنەوەی هێرشی بۆسەر تاڵیبان دەرکرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

زۆرترین خوێندراو

سەربازانی تورکی داگیرکەر لەسەر خاکی عێراق

عێراق بە داواکەی تورکیا ڕازی نەبووە بۆ هێرشێکی دیکە بەرامبەر پەکەکە

21 كانونی دووه‌م 2021

تورکیا هەوڵەکانی بۆ هێرش و پەلامارێکی دیکە لەناو خاکی عێراق و باشووری کوردستان بەبیانووی پەکەکە چڕ کردووەتەوە، عێراقیش تا ئێستا...

شەهید پێش سەردانی ڕۆژئاوا

دەلیل لە ڕانیە لەدایکبوو، لە کۆبانێ گیانی بەختکرد

20 كانونی دووه‌م 2021

ڕۆژنیوز- محەمەد حەسەن دەلیل لە ڕانیەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی پێ قبوڵ نەکرا و خۆی گەیاندە ئەوێ و لە نزیک...

ئەرشیڤ

عەین عیسا، شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەک و تەرمی چەتەکاندا گرت

21 كانونی دووه‌م 2021

شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی دیکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند، هەروەها دەستیان بەسەر چەک و جبەخانە و...

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان

كامەران بەرواری: ٢٠ ڕۆژی داهاتوو بۆ گەلی کورد مەترسیدارە

19 كانونی دووه‌م 2021

دکتۆر کامەران بەرواری، سیاسەتمەداری باشووری کوردستان، سەردانەکەی خولوسی ئاکار بۆ عێراق، بە مەترسیدار وەسف دەكات ‌و پێشبینیش دەكات لە ٢٠...

ئەشکەنجەدانی هاوڕێ کوردی

هەولێر، هێرش کرایە سەر هاوڕێ کوردی

20 كانونی دووه‌م 2021

لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە هێرش کرایە سەر چالاکوان'هاوڕێ کوردی' و بە بۆکس و شەق و لێدان ئەشکەنجە دراوە و دەموچاوی...

rojnews

کەسێک برایەکی خۆی کوشت

20 كانونی دووه‌م 2021

لە شارەدێی گوڵاڵە کەسێک برایەکی خۆی کوشت، دەوترێت بەهۆی کێشەی "کۆمەڵایەتییەوە بووە". ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆ بووە لە شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا)ی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke