کەشناسى هەرێم بڵاوکردەوە، شارۆچکەى پێنجوێن لە سنورى پارێزگاى سلێمانى نزمترین پلەى گەرماى تێدا تۆمارکراوە، کە بریتیبووە لە -١٩ پلەى سیلیزى.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەى تایبەتى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویانکردەوە، شارۆچکەى پێنجوێن لە سنورى پارێزگاى سلێمانى نزمترین پلەى گەرماى تێدا تۆمارکراوە، کە بریتیبووە لە -١٩ پلەى سیلیزى، ماوەت -١٣، حاجى ئۆمەران -٨، هەڵەبجە -١٢، چۆمان -٨ پلە بووە.
لەبارەى پلەى گەرماى پارێزگاکانەوە ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى -٦ پلە، لە کەرکوک -١ پلە، لە هەڵەبجە – ١٢ پلە، لە هەولێر ١ پلە و لە دهۆک -١ پلە بووە.
ئ.م