ئاماری تووشبووان نزیک بووەتەوە لە پێنج ملیۆن

تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی پێنج ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٢٤ هەزار و ٩٦٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی ئەو ئامارانەی تەندروستی وڵاتان بڵاویدەکەنەوە، ژمارەی تووشبووان لە جیهان تا ئەم ساتە گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٩٥ کەس و ٣٢٤ هەزار و ٩٦٦ کەسیش بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ملیۆنێک و ٩٥٨ هەزار و ٢٦٠ کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە.

ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:

ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٥٧٠٥٨٣ گیانلەدەستدان؛ ٩٣٥٣٣

ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٢٩٩٩٤١ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٣٧

ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٧٨٨٠٣ گیانلەدەستدان؛ ٢٧٧٧٨

بەرازیل؛ تووشبوون؛ ٢٧١٨٨٥ گیانلەدەستدان؛ ١٧٩٨٣

بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ٢٤٨٨١٨ گیانلەدەستدان؛ ٣٥٣٤١

ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢٢٦٦٩٩ گیانلەدەستدان؛ ٣٢١٦٩

فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٨٠٨٠٩ گیانلەدەستدان؛ ٢٨٠٢٢

ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٧٧٨٢٧ گیانلەدەستدان؛ ٨١٩٣

تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٥١٦١٥ گیانلەدەستدان؛ ٤١٩٩

ئێران؛ تووشبوون؛ ١٢٤٦٠٣ گیانلەدەستدان؛ ٧١١٩

ک.س