ژمارەى ئەو کەسانەى، کە بەهۆى بومەلەرزەکەی دوێنێ ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە و بۆ زیاتر لە هەزار کەس و ژمارەى بریندارەکانیش گەیشتە هەزار و ٥٠٠ کەس.
بەیانى دوێنێ بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٦.١ پلەى ڕێکختەر پارێزگای پاكتیكا ئه‌فریپا-ی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هه‌ژاند.
بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، تا ئێستا زیاتر لە هەزار كه‌س گیانیان لەدەستداوە و زیاتر له هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووە، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەهۆى بومەلەرزەکەوە هەیە، چونکە چه‌ندین باڵه‌خانه و ماڵ به‌هۆی به‌هێزیی بومەلەرزەکەوە خاپور بوون.
ئ.م