ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بەرزبووەوە و ٩٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٠٠ی دیکەش برینداربوو.
بەیانى ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٦.١ پلەى ڕێکختەر پارێزگای پاكتیكا ئه‌فریپا-ی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هه‌ژاند.
بەپێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، تا ئێستا ٩٢٠ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و زیاتر له ٦٠٠ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووە، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەهۆى بومەلەرزەکەوە هەیە، چونکە چه‌ندین باڵه‌خانه و ماڵ به‌هۆی به‌هێزیی بومەلەرزەکەوە خاپور بوون.
ئ.م