فاتیح بیرۆڵ ڕایگەیاند، رووسیا بازاڕی ئەوروپای بۆ هەتا هەتایە لە دەستدا، کە گەورەترین بازاڕی بوو، دەشڵێت، پێشبینى دەکەین بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى نەوت لەلایەن ڕووسیاوە تا کۆتاى ئەمساڵ کەمبێتەوە.
فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەى جیهان لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە چوارچێوەى بەڕێوەچوونى کۆڕبەندی وزە رایگەیاند، رووسیا بازاڕی وزەى ئەوروپای بۆ هەتا هەتایە لە دەستدا، کە گەورەترین بازاڕی بوو.
فاتیح بیرۆڵ ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکەین بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا بە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، تاوەکو کۆتایی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو کەمبێتەوە.
جێگەى ئاماژەیە، بڕیارە لە ڕۆژى ٥ى مانگی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە، یەکێتی ئەوروپا بە تەواوی هاوردەی نەوتی رووسیا رابگرێت.
ئ.م