ئاگادارییەک لە یەرەکەوە بۆ خەڵکی مەریوان

فەرماندەیی یەرەکە، ڕایدەگەیەنێت، کە لە مەریوان کەسێک بەناوی پەیام لەسەر ناوی گەریلاکانی یەرەکە پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، بەڵام ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە یەرەکەوە نییە و سیخوڕی دەوڵەتە.


فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، ئاگاداریینامەیەکی بۆ خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ئاگاداریینامەکەدا، هاتووە:"لە مەریوان کەسێک بەناوی پەیام لە گوندی ماسیار، لەناو هاوڵاتیاندا بەخۆی دەڵێت شەڕڤان شۆڕشگێڕ و لەسەر ناوی گەریلاکانی یەرەکە پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، ئەو کەسە سیخوڕی دەوڵەتە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە، با گەلەکەمان لە مەریوان ئاگاداربن".

 

ش.ف