ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له‌ یۆنان كۆنگره‌ی به‌ست

ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی دیموكرات له‌ یۆنان ٢٣هه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی به‌ به‌شداریی ده‌یان ئه‌ندام سازكرد.


كۆنگره‌كه‌ به‌ خوله‌كێك ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، دوای هه‌ڵبژاردنی دیوانی كۆنگره‌ قۆناغی ئێستا هه‌ڵسه‌نگێنرا، له‌هۆڵی كۆنگره‌ پۆسته‌ره‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و وێنه‌كانی چالاكانی مانگرتن له‌ خواردن و پۆسته‌ری "به‌ ڕۆحی چالاكیی مانگرتن گۆشه‌گیریی بشكێنن و فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنن" هه‌ڵواسرابوون.

هۆزان كایا ،به‌ناوی دیوانی كۆنگره‌ قسه‌ی كرد و سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر مانگرتنه‌كان له‌ خواردن و مانگرتنی تامردن دژبه‌ گۆشه‌گیریی وتی: ده‌یان ساڵه‌ سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ و له‌ناوبردن له‌سه‌ر كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌ دژی هێرشه‌كان، مه‌زڵووم و خه‌یرییه‌كان به‌رخۆدانێكی مێژووییان كرد، به‌رخۆدانی كوردستان كه‌ له دژی داعش و فاشیزمی ئاكه‌په‌ كرا، سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

له‌ به‌رده‌وامی كۆنگره‌كه‌دا ڕاپۆرتی كار و ڕاپۆرتی دارایی هه‌ڵسه‌نگێنران، پێشنیاز و ڕه‌خنه‌كان خرانه‌ڕوو، دواتر ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردران.

د.ع