کۆمپانیای مێتینڤێست گروپی بەرهەمهێنەری پۆڵاى ئۆکراینی ڕایدەگەیەنێت، ڕووسیا لەوکاتەوەى هێرشیکردووەتە سەر ئۆکراین تا ئێستا، زیاتر لە ٢٣٤ هەزار تۆن بەرهەمى پۆڵاى وڵاتەکەمانى دزیوە لەکاتێکدا ئەو بڕە بۆ عێراق و چەند وڵاتێکى دیکە هەناردە دەکران.
کۆمپانیای مێتینڤێست گروپی بەرهەمهێنەری پۆڵاى ئۆکراینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕووسیا لەوکاتەوەى هێرشیکردووەتە سەر وڵاتەکەمان تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٤ هەزار تۆن بەرهەمى پۆڵاى وڵاتەکەمان، کە لەشارى ماریۆپۆڵ هەڵگیرابوون دزیووە
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو: ئەو پۆڵایە بە مەبەستى هەناردەکردن بۆ هەریەکە لە وڵاتانى ئیسپانیا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، یۆنان، پورتوگال، تورکیا، عێراق و میسر ئامادەکرابوو.
ئەو کۆمپانیایە ئاماژەى بەوەشکردووە: ئامۆژگاریی کڕیارانی پۆڵای جیهانی دەکەین، ئەو بڕە پۆڵایە لە ڕووسیا نەکڕن.
جێگەى ئاماژەیە، پۆڵاى ئۆکراین بە یەکێک لە باشترین جۆرەکان دادەنرێت تەنانەت نرخەکەشى لە نرخى پۆڵاى وڵاتانى دیکە بەرزترە.
ئ.م