ئیتاڵییەکان بۆ ڕۆژئاوا دەڕژێنە شەقام

لە دژی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە پایتەختی ئیتاڵیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەجەچێت.


بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بە بەشداری هاوڵاتیان و پارتە سیاسییەکانی ئیتاڵیا، خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت.

خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی 'پیزا دێلا ریپوبلیکا' دەستپێدەکات.

لە چالاکییەکەدا، پارتی دیموکراتی هاوبەشی حکومەتی ئیتاڵیا، پارتی کۆمۆنیست و نوێبوونەوە، بزوتنەوەی پێشکەوتوو بە پێشەنگایەتی ماسییۆ دالیمان سەرۆک وەزیری پێشووی ئیتاڵیا و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکان بە پشتگیری ١٠٣ ڕێکخراو بەشداریی دەکەن.

لە شەوی ڕابردووەتەوە لە هەموو جێگەیەکی ئیتاڵیاوە خەڵک بەرەو ڕۆما بەڕێکەوتووە، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت، کە یەکێک بێت لە گەورەترین ڕێپێوانەکانی ئیاڵیا.

کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ڕۆما و ڕۆژئاوا دەبن بە یەک، ڕۆما دەبێتە ڕۆژئاوا".

س.ح