ئیسرائیل بە مووشەک لە باشوری سوریای-دا

سوپای ئیسرائیل بە مووشک ناوچەیەکی پارێزگای قونەیتەرەY لە باشوری سوریا کردووەتە ئامانج.


ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی سوریا (سانا) ڕایگەیاند, کە ئەمڕۆ ناوچەی "تل بریقە" سەربە پارێزگای قونەیتەرە لە باشوری سوریا بە مووشەکێکی ئیسرائیل کراوەتە ئامانج.

سانا ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشە هێچ زیانێکی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە, کە بە وتەی کاربەدەستان و سوپای ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ جار پێگە و خاڵەکانی ئێران لە خاکی سوریا لەلایەن سوپای ئێسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.

س.ح