ئیسرائیل وەڵامی مووشەکەکانی حەماسی دایەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکاندا، چەند پێگەیەکی حەماسی لە غەزە کردووەتە ئامانج.


ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی لەسەر وەڵامدانەوەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی گروپی حەماس بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سێ مووشەک لە غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا، لە وەڵامدا فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، چەندین پێگەی حەماسیان لە کەرتی غەزە کردە ئامانج.

تا ئێستا هەردوو لا لەسەر زیانەکانی ئەو هێرش و وەڵامدانەوەدا، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

جێگای بەبیرهێنانەوەیە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، سێ مووشەک لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو، کە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئیسرائیل توانیویانە دوو لە مووشەکەکان بێکاریگەر بکەن.

س.ح