ئیسرائیل کۆگایەکی چەکی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج

ئیسرائیل کۆگایەکی چەکی هێزەکانی ئێرانی لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق و پێگەی لیوای ٩١ی سوریای لە کسوە بە مووشەک کردە ئامانج، سوریا'ش دەڵێت چەند مووشەکێکیان بێکاریگەر کردووە.


ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاند، سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا شەوی ڕابردوو چەندین مووشەکی لە ئاسمانی دیمەشق بێکاریگەر کردووە، کە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە ئاراستە کراون.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند: مووشەکەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو چەندین پێگەی چەکدارەکانی ئێران لە نێوان فڕۆکەخانەی دیمەشق و گەڕەکی "سەیدە زەینەب" کردووەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی 'عەرەبیە'، کۆگایەکی چەک و مووشەکی ئێران لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق و لیوای ٩١ی سوپای ڕژێمی سوریا لە نزیک 'کسوە' لەلایەن ئیسبرائیلەوە کراونەتە ئامانج.

بەپێی ڕوانگەی سوری، تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشانە ڕوون نەبووەتەوە.

س.ح