هەینی, 3 أبر 2020 – 14:49 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی دوایین ئاماری ڕاگەیاندراوی تەندروستیی ئیسپانیا، تا ئێستا لەو وڵاتە ١١٧ هەزار و ٧١٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ هەزار و ٩٣٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا نوێترین ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، لە سەرتاسەری ئیسپانیا تووشبوونی پێنج هەزار و ٦٤٥ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و هەر لەم ماوەیەدا ٥٨٧ کەسی دیکەش بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ش.ف