ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیی (مەسەدە) لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەبارەى پێشهات و پەرەسەندنەکانی سوریا کراوە.
کەناڵی ڕووسیا تودەی بڵاویکردەوە، کە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیی(مەسەدە) لە میانى سەردانی بۆ مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و میخایل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆبوەتەوە.
لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەشەوە باس لەوەکراوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى پێشهات و پەرەسەندنەکانی سوریا کراوە و ئاماژە بە گرنگی چارەسەرێک لە چوارچێوەی بڕیارى ژمارە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دراوە.
بەپێی ڕووسیا تودەی”وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا ڕایگەیاندووە، کە ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا هەموو جۆرە بەرپرسیاریەتییەک لە ئەستۆبگرن و دووپاتیانکردووەتەوە، کە پێویستە دەستبەجێ یەکپارچەیی خاکی سوریا جێبەجێ بکرێت”.
ئ.م