ئیلهام ئەحمەد و ڕیاد دەرار لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی نەرویج کۆدەبنەوە

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی نەرویج گەیشتنە ئەو وڵاتە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی نەرویج-دا کۆببنەوە.


دوێنێ ئیلهام ئەحمەد و ڕیاد دەرار، هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات-مەسەدە بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتنە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج.

هاوسەرۆکانی مەسەدە لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا، شەوی ڕابردوو لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانانی کورد و نەرویجیی لە ئۆسلۆ کۆبوونەوە و باسیان لە بارودۆخی سوریا و پەرەسەندنەکانی ئەمدواییانەی ئیدلب و ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

بڕیارە ئەمڕۆش ڕیاد دەرار و ئیلهام ئەحمەد بەجیا لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی نەرویج و چەند لایەنێکی دیکەدا تایبەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆببنەوە.

ش.ف