پێنجشەممە, 26 يول 2018 – 17:58 ڕۆژنیوز ـ ناوهندى ههواڵهکان
ئەمڕۆ ئیمران خان، سەرۆكی جوڵانەوەی پاكستان تەحریك ئینساف، لە لێدوانێكی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، كە توانیویەتی سەركەوتن لە هەڵبژاردنە گشتییەكەی پاكستان بەدەستبێنێت، كە دوێنێ بەڕێوەچوو.
هێشتا تەواوی ئەنجامەكان ڕانەگەیەندراون، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، لیستەكەی ئیمران خان لە پێشەوەی لیستەكانی دیكەوەیە.
ئیمران خان پاڵەوانێكی پێشووی یاری كریكێت بووە، هەروەها بۆ ماوەی 10 ساڵ كاپتنی یانەی كریكێتی پاكستان بووە، كە یارییەكی وەرزشیی زۆر بەربڵاوە لە پاكستان و هندستان.
ئەو ساڵی ١٩٩٦ پاكستان تەحریك ئینساف-ی دامەزراند، كە پارتێكی سیاسییە لە پاكستان و دەستی بە كاری سیاسی كرد.
خان ئێستا تەمەنی ٦٥ ساڵە و كاندیدی حزبەكەیەتی بۆ سەرۆك وەزیرانی پاكستان.
ك.ك