ئێران، ئەگەر نەوتبەرەکەمان ئازاد نەکرێت دەستبەسەر نەوتبەرێکی بەریتانیا دەگرین

سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئیران لەسەر دەستبەسەردا گرتنی کەشتییەکی نەوتبەری ئێران لەلایەن بەریتانیاوە دەڵێت: ئەگەر کەشتییە نەوتبەرەکەمان ئازاد نەکرێت، ئەرک ئەوەیە کە دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتبەری بەریتانیا بگرین".


دوێنێ کەشتییەکی نەوتبەری ئێران بەناوی "گریس ١" کە لە ئێرانەوە نەوتی بەروە بەندەری بانیاس لە سوریا دەبرد، لەلایەن هێزی دەریاوانی پاشایی بەریتانیاوە لە 'جەبەل تارق' دەستیبەسەردا گیرا، کاربەدەستانی ئێران ئەو هەواڵەیان پشتڕاستکردەوە و کاردانەوەیان نیشاندا.

لەو بارەیەوە ئەمڕۆ موحسن ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی ئیران لە تویتێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر  نووسیویەتی: "ئەگەر بەریتانیا کەشتییە نەوتبەرەکەی ئێران ئازاد نەکات، ئەرکی دەزگا بەرپرسەکانە، لە کردەوەیەکی هاوشێوەدا دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتبەری بەریتانی بگرن".

هەر دوێنێ عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو: دوابەدوای دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکەمان لەلایەن بەریتانیاوە، باڵیوزی بەریتانیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی توندی ئێرانی پێڕاگەیەندرا.

د.ع