ئێران لێکۆڵەرێکی فەڕەنسی بەرامبەر ئەندازیارێکی ئێرانی ئازد کرد

ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئیران لێکۆڵەری فەرەنسی ڕۆڵان مارشاڵیان بەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیار جەلال روحوڵا نەجاد ئازاد کرد.


دوای ٩ مانگ و نیو لە دەستگیرکردنی لێکۆڵەری فەرەنسی ڕۆڵان مارشاڵ و فەریبا عادڵخا بەرەگەز ئێرانی و هاوڵاتی فەڕەنسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، ئەمڕۆ ڕۆلان بەرامبەر ڕوحوڵا ئازاد کراو هەردوولا گەیشتنەوە وڵاتی خۆیان.

جەلال روحوڵای تەمەن ٤١ ساڵ، لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە دەستگیر کرابوو، یەکێک بوو لە داواکراوانی واشنتۆن بە تۆمەتی پێشێلکردنی سزاکانی سەر ئێران و پەیداکردنی پارە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران، هەروەها روحوڵا پسپۆڕە لە بواری موشەک و چەکی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسداران و خاوەنی کۆمپانیای وەهمی بووە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کە ڕۆڵان مارشاڵ لەلایەن ئێرانەوە دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ ئازادکراو گەڕایەوە پاریس و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بەڵام ئاماژەی بە هۆکاری ڕەوانەکردنی ڕۆڵان نەکردووە بۆ نەخۆشخانە.

 لەلایەکی دیکەوە فەریبا عادڵخای بە ڕەگەز ئێرانی و هاوڵاتی فەرەنسی کە لەگەڵ ڕۆڵان پێکەوە دەستگیر کرابوون، هێشتا ئازاد نەکراوەو لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێراندایە.

عادڵخا، پسپۆڕی بواری مەزهەب گەرای شیعییە و مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ڕۆڵان گەشتیان کردووە بۆ ئێران، بەڵام هەردووکیان لە فڕۆکەخانە دەستگیر کران و تۆمەتی دروستکردنی مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و سیخوڕی کردن دادگایی کران.

د.ع