ئێران، ٢ کەسیتر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا و ١٣کەسیتر تووشبوون

ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەرزبوویەوە و دوو کەسیتر گیانیانلەدەستدا، هەروەها بە شارەکانی دیکەدا بڵاوبوویەوە.


بەپێی لێدوانی فەرمیی دەزگا تەندروستییەکانی ئێران، کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا شاری قوم'ی تێپەڕاندووە و تەنها ئەمڕۆ ١٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و دوو کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

پیشتر لە قوم دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدابوو، ئەمڕۆش دووکەسی دیکە، هەروەها تا دوێنێ پێنج کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون، بەڵام تەنها ئەمڕۆ ١٣ کەسی دیکە تووشبوون، بەمەش تەواویی ئاماری فەرمیی بەرزبوویەوە بۆ چوار گیانلەدەستدان و ١٨ تووشبوو.
بەپێی ئامارەکە، تووشبووانی ئەمڕۆ، حەوت'یان لە قوم دادەنیشن، چواریان تاران و دوانیشیان لە گیلانی شیمالی ئێران.
جیاواز لە ئامارە فەرمییەکان، ئاماری نافەرمیی لە ئیراندا باس لە ژمارەیەکی زۆر زیاتر دەکەن بۆ گیانلەدەستداراوان و تووشبووان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەڵبژاردنی پەرلەمان بەردەوامیی هەیە.
هەر بەمهۆیەوە، ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان دەروازە سنوورییە فەرمییەکانی نێوان هەرێم و ئێران'ی داخست.
س.ح