سەرۆک کۆماری تورک بڕیاربوو ئەم هەفتەیە سەردانی ئەڵمانیا بکات، بەڵام گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە ئاشکرا کرا کە ئەنقەرە لەگەڵ بەرلین لەسەر ناوەڕۆک و کاتی سەردانەکە نەگەیشتووەتە ئەنجام.
هەفتەی ڕابردوو میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک لە ٢٧ی کانوونی دووەم بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەمێنێتەوە، بەڵام ئەردۆغان ڕۆیشتنی بۆ بەرلین هەڵوەشاندەوە، چونکە حکومەتی ئەڵمانی بە بەرنامەی گەشتەکە رازی نەبوو.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی نزیک لەحکومەتی ئەڵمانی کە بە تۆڕی نووسینی ئەڵمانیا (RND)یان ڕایگەیاندووە، جێنس پلاننەر، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا و ئیبراهیم کالن، وتەبێژی کۆشکی ئەردۆغان نەگەیشتنە ئەنجام بۆیە ئەردۆغان سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا هەڵوەشاندەوە.
میدیاکانی تورکیا سەردانەکەی ئەردۆغانیان بۆ ئەڵمانیا وەک دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەکەپە و مەهەپە دەخوێندەوە، بەڵام حزبەکەی ئەردۆغان ڕەتی دەکردەوە بۆ ئەو مەبەستە سەردانەکە ئەنجام بدات.
ها-ع