ئەسینا، ڕێز لە خەباتی دیارغەریب و شەهیدانی هەپەگە و مەلەکەپە گیرا

دیار غەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە کە لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورک لەگەڵ دوو هەڤاڵی-دا شەهید بوون، هەروەها شەهیدانی نەورۆز و شەهیدانی مەلەکەپە لە ئەسینای پایتەختی یونان بەبیرهێنرانەوە و ڕێز لە خەباتیان گیرا.


دوێنێ پلاتفۆرمی یەکێتی چالاکییەکانی یونان، باکوری کوردستان و تورکیا، لە ئەسینای پایتەختی یونان بە مەراسیمێک دیار غەریب و شەهیدانی هەپەگە و مەلەکەپەی بەبیرهێنایەوە.

لەو مەراسیمەدا دیار غەریب ناسراو بە 'هەڤاڵ هەڵمەت' ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە، کە ٥ی ئەم مانگە بە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی بە ناوەکانی شاهین و دەوران شەهید بوون، پێنج گەریلا کە ڕۆژی نەورۆز و لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورک لە قەندیل شەهید بوون و هەروەها گەریلاکانی مەلەکەپە کە لە دێرسیم شەهید بوون بەبیرهێنرانەوە.

س.ح