ئەلشەباب لە سوماڵ هێرشی کردەسەر ئەمریکی و ئەوروپییەکان

چەکدارەکانی گروپی ئەلشەباب لە وڵاتی سوماڵ هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا و هەروەها هیزەکانی پاراستنی ئاشتی یەکێتی ئەوروپا.


ئەمڕۆ ئەسۆشەیتدپرێس ڕایگەیاندووە، ئەلشەباب، کە گروپێکی چەکداری توندڕەوی ئیسلامین لە سوماڵ، لە دوو شوێنی جیاواز هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکی و هێزەکانی پاراستنی ئاشتی ئەوروپا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، یەکەم هێرش لەلایەن خۆکوژێکەوە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کراوەتەسەر بنکەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کە لەوێیەوە چەکدارەکانی ئەلشەباب دەکرێنە ئامانج، هەروەها هێزەکانی سوپای سوماڵ-یش تێدا پەروەردە دەکرێن.

هێرشی دووەمیش کراوەتە سەر هێزەکانی پاراستنی ئاشتی یەکێتی ئەوروپا لە مەقادیشۆی پایتەخت، لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نەکەوتووە، بەڵام چەند هاوڵاتییەک برینداربوون.

س.ح