سایتێكی تایبەت بە كێشە ئاسایشیەكانی دەریاكان بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یونان لەسەر پێشنیاری ئەمریكا دەستیان بەسەر کەشتیی نەوت هەڵگریی روسیی لە بەندەری كاریستوسی ئەو وڵاتە گرتووە..
ماڵپەڕی لێست لویدز تایبەت بە كێشە ئاسایشیەكانی دەریاكان بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یونان کەشتیی نەوت هەڵگریی روسیی “لانا”، كە لە بەندەری كاریستوسی ئەو وڵاتە راوەستابوو لە ١٥ی ئایاردا و لە سەر پێشنیاری ئەمریكا دەستیان بەسەردا گرتووە.
ئەو ماڵپەڕە لە زاری سەرچاوەیەكەوە ڕایگەیاندووە، كەشتییەكی نەوت هەڵگر هاتووەتە بەندەرەكەوە و لەپاڵ كەشتیی نەوت هەڵگری لانای روسی دا راوەستاوە، پاشان ئاشكرا بووە، كە ئەم كەشتییە ئەمریكا بەكرێی گرتووە بۆ گۆاستنەوەی نەوتە ئێرانیەكە بۆ ئەمریكا.
لیست لویدز راشیگەیاندوە؛ وردەكاریی ئەم دۆسیەیە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەو زانیاریانەی تا ئێستا بڵاوكراونەتەوە، ئەوە ڕوون دەکەنەوە، كە كەشتیی لانا سەرەتا بەهۆی ئەوەی سەر بە روسیایە دەستی بەسەردا گیراوە و نەک بەهۆی ئەوەی نەوتی قاچاخی ئێرانی هەڵگرتبێت.
س.س