ئەمریكا: گەمارۆكان لە ٨٠٪ دەگەیەنینە ١٠٠٪

وەزیری خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە كە نیازیان وایە بە گەمارۆكان ئێران لاواز بكەن بۆیە ڕێژەی گەمارۆكان لە ٨٠٪ دەگەیننە ١٠٠٪. 


ستیڤن مەنوچین، وەزیری خەزێنەكانی ئەمریكا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی CNBC چاوپێكەوتنێكی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوە داوە كە گەمارۆكان تا ئێستا ٨٠٪ی ئابوریی ئێرانی كردووەتە ئامانج و وتوویەتی: بەنیازین بۆ لاواز كردنی زیاتری ئێران ڕێژەی گەمارۆكان بگەینینە ١٠٠٪. 

مەنوچین جەختی لەوەش كردووەتەوە كە "گەمارۆكان كارە مرۆڤدۆستانەكان وەك خۆراك و دەرمان لەخۆ ناگرێت و ئامانجیان ڕووبەڕوو بوونەوەی حكومەتی ئێرانە نەك خەڵكی ئێران".

د.ح