KURDÎ
العربية
ئەرشیف
هه‌ینی, نیسان 16, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

ئەمریکا داوای ئازادکردنی گیراوانی بادینان لە دوو بارزانیەکە دەکات

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
25/02/2021 - 12:06:17 pm
لەناو جيهان
0 0
A A
ئەمریکا داوای ئازادکردنی گیراوانی بادینان لە دوو بارزانیەکە دەکات
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆدا کۆبویەوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، تولەر داوای ئازادکردنی گیراوەکانی بادینانی کردووە لە دوو بارزانییەکە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولیر ئامانجی سەردانەکەی باڵیۆز ماسیۆ تولەری بۆ لای دوو بارزانییەکە و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم خستووەتەڕوو کە دەڵێت، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەو سێ بەرپرسە باڵایەدا، ژمارەیەک پرس تاووتوێکران، لەوانەش پشتیوانی ئەمریکا  بۆ هەرێم و ناوەند دوابەدوای هێرشە موشەکیەکانی سەر هەولێر و گەڕانەوەی سەلامەت و ئارەزومەندانە و شکۆمەندانەی ئاوارە ئێزیدیەکان بۆ زێدی خۆیان.

تولەر و نێچیرڤان بارزانی
تولەر و نێچیرڤان بارزانی

هەروەها دەڵێت، لە کۆبونەوەکاندا گفتوگۆ دەربارەی دانوستاندەکانی تایبەت بە بوجە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوەو پەیوەندیەکانی نێوان یەنەکە و پەدەکە باسیان لێوەکرا، تیایدا باڵیۆز تولەر جەتی لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی باشترین ڕێگەیە بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بوژاندنەوەی ئابوری و دابینکردنی ئاساییش و ژینگەیەکی بەهێز بۆ وەبەرهێنان.

لە درێژەی بەیاننامەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆز تولەر جەختیکردەوە لە گرنگیی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەوەدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئەم پرسە و دڵنیاییدا لە پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ حکومەتەکەی بایدن.

تولەر و مەسرور بارزانی
تولەر و مەسرور بارزانی

دڵشاد مەجید، نوسەر و ڕۆژنامەنوس لە فەیسبووکی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، ماسیۆ تولەر بە هەردوو بارزانیەکەی ڕاگەیاندووە کە پێویستە دەستگیراوەکانی بادینان  ئازاد بکرێن.

دڵشاد مەجید دەڵێت، ئەوەی مایەی سەرنج بووە لەو سەردانەی دوێنێی باڵیۆزی ئەمریکا، سەردانە نائاساییەکەی بوو بۆلای کەسی دووەمی دەزگای پاراستن و سەرۆکی حکومەتی سێبەر “ڕێبەر ئەحمەد”ی وەزیری  ناوخۆ.

بەوتەی ئەو ڕۆژنامەنوسە، وادیارە مەسرور بارزانی  بە بالێۆزی ئەمریکای ڕاگەیاندوە کەیسی دەستگیرکراوەکان ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆیەو لای رێبەر ئەحمەدە، بۆیە باڵێوزی  ئەمریکا سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کردووە، پێشیوایە لە عورفی دیبلۆماسیدا، چوونی باڵیۆز بۆ لای وەزارەتی ناوخۆ  عورفێکی ئاسایی نیە.

تولەر و رێبەر ئەحمەد
تولەر و رێبەر ئەحمەد

هەروەها دەڵێت، پێدەچێت ئەمە دوا سەردانی ڕەسمی بالۆێز ماسیۆ تولەر بێت بۆ ھەرێم، چونکە لەم ماوەیەدا ئەرکەکەی تەواو دەبێت لە عێراق و باڵوێزی نوێی ئیدارەی ئەمریکا دەست بەکار دەبێت.

ڕۆژنیوز زانیویەتی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان نامەیەکی ناڕەزاییان گەیاندووەتە ماسیۆ تولەر و تیایدا یەک بە یەکی دۆسیەی ئەو گیراوانەیان بۆ ڕوونکردووەتەوە و ئەویش سەرسوڕمانی خۆی بۆ بڕیارەکەی دادگا دەربڕیوە و نیگەرانی خۆی نیشانداوە.

ی. ک

دواتر

بەرخۆدانی زیندانییان دژی گۆشەگیریی ٩١ ڕۆژە بەردەوامە

پێشتر

خۆپیشاندان لە ناسریە پێی نایە ڕۆژی سێیەمیەوە

بابەتی پەیوەندیدار

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاند

15 نیسان 2021
ناتۆ: لەگەڵ ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێینەوە

ناتۆ: لەگەڵ ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێینەوە

15 نیسان 2021

تروئیکای ئەوروپا: پیتاندنی یورانیۆم هەنگاوێکە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم

رۆیتەرز: بایدن ئامادەیە بۆ واژۆکردنی مامەڵەی فرۆشتنی F-35 بە ئیمارات

دوای ئابڕوچوونەکەی ئەنقەرە ڤۆن دێر لاین هۆشداری دەداتە میشێل

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تورکیا دەخاتە ناو لیستی ڕەشی تاوانی جەنگەوە

پێشتر
خۆپیشاندەرانی ناسریە

خۆپیشاندان لە ناسریە پێی نایە ڕۆژی سێیەمیەوە

زۆرترین خوێندراو

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە

14 نیسان 2021

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی...

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

وردەکاری کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە

15 نیسان 2021

پۆلیس لە هەبوونی تەرمی ژنێک لە لێواری زێی بچووک ئاگادار دەکرێتەوە و دەچنە شوێنی رووداوەکە و دەبینن خنکاوە، پاش ماوەیەکی...

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی لە بەغدا

دیوی پشتەوەی مانۆڕی دیپلۆماسیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا

15 نیسان 2021

ئاماژەکان لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئەوە دەڵێن، کە بارزانی پەیامێکی جیاوازیی پەدەکەی بە عێراقییەکان گەیاندووە، کە دەیەوێت بگەڕێتەوە...

دۆلار

دۆلار دابەزی

15 نیسان 2021

ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی. دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ...

مەزڵوم عەبدی،-فەرماندەی قەسەده

مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

14 نیسان 2021

مەزڵوم عەبدی، ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی ئێزدییەكان بنەمای پێكەوە ژیانە لەسەرانسەری سوریایە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – قەسەدە، بەبۆنەی...

هێزێکی سەربازی ڕوسیا

دوای کشانەوەیان هێزەکانی ڕوسیا گەڕانەوە بۆ شەهبا

14 نیسان 2021

دوای ئەوەی دوێنێ هێزەکانی ڕوسیا، لە خاڵەکانی خۆیان لە شەهبا کشانەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان. یەکینەکانی ڕوسیا کە دوێنێ لە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke