فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عەرەبستانی سعودیە زیاتر دەبن و لە نوێترین هەڵویستیشدا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و داوا لە محەمەد بن سەلمانی جێنشینیش دەکات بە ئامانجگرتنی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی وڵاتەکەی ڕابگرێت و هێزی دەستوەردانی خێرای تایبەت بەخۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
شەوی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سعودیە کرد، ڕێوشوێنی زیاتر بگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن زیانی پێنەگات و کەس نەتوانێت دەستی بۆ درێژ بکات، لەو هەوڵانەش، هەڵوەشاندنەوەی هێزی دەستێوەردانی خێرای شازادە محەمەد بن سەلمان.
داواکاریی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانە، تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات، کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی نهێنی هەواڵگریی ئاشکرا کرد، کە بن سەلمان فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا دەرکردبوو.
نێد برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “داوامان لە سعودیە کردووە کە ئەم هێزە هەڵبوەشێنێتەوە، چاکسازی دامەزراوەیی و سیستەم پەیرەو بکەن و کۆنترۆڵ دروست بکەن بۆ دڵنیابوون لە راگرتنی تەواوەتی چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکان دژی ڕکابەرەکان”.
وتیشی، “ئێمە لەسەر کوشتنی ناپەسەندانەی ئەو ڕۆژنامەنوسە، زیاتر ڕوونمان کردەوە کە بەنیازین بەردەوام بین لەسەری”.
دوپاتیشیکردەوە سزا ڕاستەوخۆکان لە دژی بن سەلمانی جێنشین و فەرمانڕەوای دیفاکتۆی عەرەبستانی سعودییە کە دەتوانێت کاریگەری وڵاتەکەی لەسەر هاوپەیمانی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز بکات.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەئکیدی لەوە کردەوە کە سزای ڕاستەوخۆ لەلایەن واشنتۆنەوە سەپێنراون بەسەر یاریدەدەرانی شا سەلمان و یەکەی ئەمنی کە لەژێر فەرمانی ئەودایە.
ی. ک