ئەمریکا سزای بەسەر ٢ وەزارەت و ٣ بەرپرسی باڵای تورکیادا سەپاند

ئەمریکا سزای بەسەر دوو وەزارەت هەر سێ وەزیری بەرگریی، ناوخۆ و وزەی دەوڵەتی تورکی دا سەپاند.


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە بەمنزیکانە بڕیاری سزادان بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشووی دەوڵەتی تورک دەردەکات و سزاکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هاوکاریی هێرشەکانی تورکیا دەکەن بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕاگەیاند.

وەزارەتی خەزێنە، رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکەی دەوڵەتی تورک بۆووەتەهۆی ناسەقامگیریی لە ناوچەکەدا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییەوە.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا، سلیمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆ، فاتح دۆنمز وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان ده‌خرێنه‌ لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانیش ده‌خرێنه‌ لیستی سزاكانه‌وه‌.

به‌و پێیه‌، ئه‌و كه‌س و وەزارەتانەی كه‌ ده‌خرێنه‌ لیستی سزاكانه‌وه‌، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و داراییاندا ده‌گیرێت و ڕێگا‌ نادرێت كاری دارایی له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن.

"دانوستاندنەکانمان لەگەڵ تورکیا لەبارەی رێککەوتنی بازرگانییەکەمان بە بەهای 100 ملیار دۆلار لەگەڵ تورکیا دەوەستێنین. هاوکات باجی سەر پۆڵا 50% زیاددەکەینەوە".

ش.ف