جارید کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای دژایەتی ئیسرائیل بۆ ئەو هەنگاوە، بەڵام ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-٣٥ی پێشکەوتوو دەنێرێتە ئیمارات.
کۆشنەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی:”ئەمە پەیوەندیی بە مامەڵەی ئاشتییەوە نییە، ئێمە پەیوەندییمان لەگەڵ ئیمارات هەیە و چوار شەڕمان پێکەوە بەڕێوەبردووە، پێموایە سوپایەکی گەورەشیان هەیە، لەگەڵ ئێران لە لێواری پێکداداندان، سیاسەتی ترامپیش ئەوەیە کە شەڕ و دووژمنایەتیی لەگەڵ ئێران بکات”.
وتیشی:”بە ناردنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بۆ ئیمارات، بەڕوونیی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هاوپەیمانێتی لە ناوچەکە”.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، جارید کوشنەر لەپشت ئەو بڕیارەوە بووە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بە ئیمارات، هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکی پێشتردا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە سوپای ئیمارات لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا پوختەی نهێنی کارەکانی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ی پێگەیشتووە.
ش.ف